هاووڵاتییانى هەڵەبجە: مەسروور بارزانى خزمەتى گەورەى بە شارەکەمان کرد

ھەڵەبجە-KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى هەڵەبجە بەردى بناغەى سایلۆى دانا، کە ئەم سایلۆیە تواناى هەڵگرتنى ٤٠ هەزار تەن گەنمى هەیە لەگەڵ بوونى ١٠ کۆگا بۆ خەزنکردنى ماددەکانى خۆراکى بایەع بۆ ماوەى شەش مانگ، جووتیاران و هاووڵاتیان دڵخۆشن و دەڵێن، سەرۆک وەزیران کارى گەورەى بۆ هەڵەبجە ئەنجام دا.
محەمەد کەریم، جووتیارەو بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند:" سوپاسى سەرۆکى حکوومەت دەکەین ئەمڕۆ سەلماندى پشتیوانى تەواوى جووتیاران دەکات، سەردانى ئێمەى کرد، ئێمە لەوکاتدا میوە و سەوزەواتەکانمان نمایش کردبوو، تامى تووى هەورامانى کرد و پێمانى گوت، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانتانم.
مزەفەر دەرەمەڕى، تاقانەى هەڵەبجە، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند:" بەخێرهاتنى گەرمى سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانى دەکەین بۆ هەڵەبجە، دڵخۆشم بەردى بناغەى گەورەترین سایلۆى بۆداناین ەە سایلۆکە ٤٠ هەزار تەن گەنم حەزن دەکات، ئێمە داوا لە سەرۆک وەزیران دەکەین زیاتر دەستى ئاوەدانى بۆ شارەکەمان درێژ بکات".
سامان بارام، جووتیار لاى خۆیەوە بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ ڕۆژێکى مێژووى بوو بۆ هەڵەبجە، سەرۆک وەزیرانى کوردستان بەردى بناغەى گەورەترین سایلۆى بۆداناین، ئەم ھەنگاوە دەبێتە هۆى زیاتر بووژانەوەى ژێرخانى کشتوکاڵى سنوورەکە، سەرۆک وەزیران هاتە لامان و پێمانى گوت، بەڵێنتان پێدەدەم خزمەتى زیاترى جووتیاران بکەین لە هەموو بوارەکان و، گرنگى زیاتر بە هەڵەبجە دەدەین".
شێخ دارا گڵیجاڵى، دەڵێ:" من لە ناحیەى بەمۆوە هاتووم داواکارى هاووڵاتیانى شارەکەمانم پێبووە بۆ بەڕێزیان، ڕێگاوبانەکەمان خەراپە داوا دەکەین بۆمان نۆژەن بکەنەوە، سوپاسى سەرۆکى حکومەت دەکەین دووجار لە ماوەى چەند مانگێک هاتووەتە هەڵەبجە، پڕۆژەى گرنگى بۆ سنوورەکە ئەنجام داوە، سەرۆکى حکوومەت باوکى هەموو خەڵکە، هاتنى کارێکى زۆرباشە".
عەزیز ڕەسووڵ




