٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگای ھەولێر: رێکارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای فەڕەنسۆ ھەریری دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر دەڵێت: دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای فەڕەنسۆ ھەریری، ئێستا چاوەڕێی دابینکردنی بودجە دەکەین و دوای ئەوە لە ماوەیەکی کەمدا دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دەکرێت.

مەسعوود محەمەد، جێگری پارێزگاری هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا یاریگای وەرزشی نێودەوڵەتی فەرەنسۆ ھەریری نۆژەنبکرێتەوە و چیمەنی بگۆڕدرێت، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین بودجەمان بۆ دابین بکات، دواتر دەست بە ڕێکاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەین.
مەسعوود محەمەد ڕوونیشی کردەوە: پێویستە ڕەزامەندی داراییش ھەبێت بۆ ئەوەی لەکاتی ڕاگەیاندنی تەندەر بۆ پڕۆژەکە فەرمان ھەبێت و ڕابگەیندرێت و پڕۆژەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی درا بە تەرخانکردنی ملیارێک و ٧٠٠ملیۆن دینار بۆ گۆڕینی چیمەن و نوژەنکردنەوەی یاریگای وەرزشی نێودەوڵەتی ھەولێر.
یاریگای  شەھید فەڕەنسۆ ھەریری یاریگایەکی نێودەوڵەتی یانەی ھەولێرە و بە دووەم گەورەترین یاریگایی وەرزشی دادەنرێت لە عێراق، لە ساڵی ١٩٥٦ لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە و لە کۆتای ساڵی ٢٠٠١ بەناوی شەھید "فەڕەنسۆ ھەریری" کراوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆتە یاریگایەکی نێودەوڵەتی،  ئێستاش ئەو یاریگایە بووەتە بەشێکی دیار و بەرچاو لە مێژووی ھەولێر و جێی شانازی ھەموو وەرزشوان و وەرزش دۆستانە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار