لەبارەی كۆنفرانسی ناوخۆیی، لقی یەك چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا

دهۆك-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارە لە ٢٥ی ئەم مانگەدا كۆنفرانسی ناوخۆیی بكات، بۆ ئەم مەبەستە لقەكانی پارتی كۆبوونەوەی ڕێنوێنی لەگەڵ كادیرەكانیان ئەنجام دەدهن و ئەمڕۆش لقی یەك دوو كۆبوونەوەی بەڕێوە برد.
ئەمڕۆ شەممە، 22ی حوزەیرانی 2024، بە سەرپەرشتیی د. نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك، دوو كۆبوونەوەی لەگەڵ ستاف و كادیر و كارگێڕانی لیژنەكانی پارتی لە سنووری لقەكە ئەنجام دا.
ئامانجی كۆبوونەوەكان، گەیاندنی ڕێنوێنییەكان بوو لەلایەن بەرپرسی لقەوە بۆ هەڤاڵانی لقی یهك لەبارەی كۆنفرانسی ناوخۆیی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بڕیارە لە ٢٥ی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت.




