عەلی باقری: ئاسۆیه‌كی ڕوون له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان و ئێران و عێراق ڕێگه به‌وه ناده‌ن سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێك بچێت، ده‌شڵێت، ئاسۆیه‌كی ڕوون له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی 14ـی حوزه‌یرانی 2024، عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هاوكات سوپاسی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ئێرانی به حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند له پای هاوسۆزی و هاوخه‌میان بۆ گیانسپاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی دیكه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان.
عەلی باقری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان "په‌یوه‌ندییه‌كی برایانه‌یه و ڕیشه‌ی مێژووییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئایین و كولتووری هاوبه‌ش و چاره‌نووسی هاوبه‌ش هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه".
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی، "هه‌رێمی كوردستان و ئێران و عێراق ڕێگه به‌وه ناده‌ن سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێك بچێت و دوژمنان ده‌رفه‌ت بۆ ئامانجه‌كانیان بقۆزنه‌وه". جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "ئێران خوزیاری پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له بواری ئابووریدا، كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای تێدایه".
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی، باسیان له هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه كردووه كه ڕێگه له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا ده‌گرێت. وەکو خۆی گوتی، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونەوە‌كه‌دا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له پێشوازیكردنی زیاره‌تكارانی ئێرانی بۆ شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه له خوارووی عێراق.
عەلی باقری کەنی هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كاری زیاتر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، "چونكه هۆكارێكه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه". دووپاتیشی كرده‌وه، "ئاسۆیه‌كی ڕوون له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه".
ڕۆژی هەینی، 14-06-2024، کاتژمێر 11:00 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد و بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.




