٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومییەوە پێشوازیی لێ کرا.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی 14/6/2024، عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکوومییەوە پێشوازیی لێ کرا.

وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی کۆببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار