عه‌لی حوسێن تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ٩ـی حوزەیرانی ١٩٦٣ دانا

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه- ڕاپەڕین)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە پارکی ئازادیی شاری ســــــلێمانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ٩ـی حوزەیرانی ١٩٦٣ دانا، کە هاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانی ئۆردووگای زێوە لە ٩ـی حوزەیرانی ١٩٨٥.
عه‌لی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه- ڕاپەڕین)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە پارکی ئازادیی شاری ســــــلێمانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ٩ـی حوزەیرانی ١٩٦٣ دانا، کە هاوکاتە لەگەڵ بۆردومانی ئۆردووگای زێوە لە ٩ـی حوزەیرانی ١٩٨٥.
شایانی باسه، شه‌ست و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا (9)ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 حكوومه‌تی ئه‌و كاتی عێراق له ڕێگه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی به پله‌ی زه‌عیم، كه عه‌ره‌بێكی شۆڤێنیی دانیشتووی مووسڵ بوو به‌ناوی (زه‌عیم صدیق) یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵكوژیی ئاشكرای له شاری سلێمانی و له‌نێو سه‌ربازگه‌ی ناسراو به (حامیه)ی سلێمانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجام دا، كه تێیدا (82) هاووڵاتیی بێ‌تاوان شه‌هید و بێسەروشوێن كران.




