سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەھلی حەقی عێراقی کۆبووەوە
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەھلی حەقی عێراقی، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ھەوڵەکانی چارەکردنی کێشەکانی حکوومەتی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان و گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٤ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەھلی حەقی عێراقی کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەھلی حەقی عێراقی، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕان و پەرەسەندنەکانی عێراق و ھەوڵەکانی چارەکردنی کێشەکانی حکوومەتی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان و گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.




