٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

پرۆسەی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬لەتوركیا و‮ ‬رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەرخستن و هاتنەدیی

سەرچاوە: KDP.info

خەبات‮: ‬محەمەد زەنگەنە
پرۆسەی‮ ‬كرانەوەی‮ ‬توركیا بەڕووی‮ ‬كورد خەریكە دەچێتە نێو قۆناغێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬تازەوە كە چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە نیوەی‮ ‬ڕێگەی‮ ‬گەیشتن بەچارەسەریی‮ ‬تەواوی‮ ‬ناودەبەن بەو پێیەی‮ ‬كە تاوەكو ئێستا هەنگاوی‮ ‬عەمەلیی‮ ‬تەواو لەلایەن هەردوو لایەنی‮ ‬كوردی‮ ‬و توركییەوە نەهاوێژراون،‮ ‬هەروەها چاودێرانیش پێیان وایە دەبوایە ئەم هەنگاوە زووتر بكرابوایە بەتایبەتی‮ ‬كە چەندینجار سەرۆك بارزانی‮ ‬ئامۆژگاریی‮ ‬بە پەكەكە دابوو چەك دابنێ و بەشێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانە و لەنێو پەرلەماندا چارەسەریی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد بكەن‮.‬ ئاشتی‮ ‬تاكە چارەسەرە ئەوەی‮ ‬لەڕەوشی‮ ‬كوردانی‮ ‬باكووری‮ ‬كوردستان دەردەكەوت كەمینەیەك پاڵپشتیی‮ ‬ئاشتی‮ ‬دەكەن و زۆرینەیەكی‮ ‬كوردی‮ ‬ئەوێ بەپاڵپشتیی‮ ‬پەكەكە دەیانەوێ بەزەبری‮ ‬چەك مافی‮ ‬زەوتكراوی‮ ‬كورد بگەڕێننەوە كە ئەمەش لەهەموو‮ ‬ڕوێكەوە ئێستا باوی‮ ‬نەماوە،‮ ‬د.هەوار نێروەیی‮ ‬چاودێری‮ ‬سیاسی‮ ‬ومامۆستای‮ ‬زانكۆ ئەوە نیشاندەدات وەكو كاردانەوەیەك بەرامبەر بەو سیاسەتەی‮ ‬لەتوركیادا هەبوو كە بەتوندو تیژی‮ ‬وزمانی‮ ‬چەك وجوودی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردی‮ ‬ئینكار دەكرد بەهەمان شێوە ئەو حزب ولایەنانەی‮ ‬لەوێدابوون باوەڕییان بەهێزی‮ ‬چەك هەبوو بەڵام ئێستا ئەو بۆچوونە باوی‮ ‬نەماوە و گوتی‮: ‬هاتنی‮ ‬حزبی‮ ‬داد و گەشەپێدان بۆ سەر حوكم وایكرد كرانەوەیەك لەتوركیادا بەڕووی‮ ‬كورد دا بكرێتەوە و وابكات كەناڵی‮ ‬تەفاهوم لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان بكاتەوە و بگاتە ئاستێك كە پەرلەمانتار بۆ لای‮ ‬ئۆجەلان بنێرێت بەڵام پێموایە پێویستە گرنگترین هەنگاوی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬توركیا لەوەدابێت كە لەدەستووری‮ ‬توركیادا دان بە وجوودی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد دا بندرێت نەوەكو وا پێناسەی‮ ‬توركیا بكرێت كە هەر كەسێك لەو خاكەدا ژیا دەبێتە تورك،بەڵێ پەیامەكەی‮ ‬ئۆجەلان نەرمی‮ ‬نواندنێكی‮ ‬زۆری‮ ‬تیادا هەبوو ئەمەش گۆڕانێكی‮ ‬تەواو بوو لەسیاسەتی‮ ‬پەكەكە بەوەی‮ ‬ئێستا هیچ باوەڕییەك بە توندوتیژی‮ ‬نەماوە ومن وای‮ ‬دەبینم بەڕێز ئۆجەلان نەرمییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬نواندووە بەڵام دووپاتیدەكەمەوە تاوەكو گۆڕانكاریی‮ ‬تەواو لە‮ ‬ڕۆنینی‮ ‬توركیا بەرامبەر پێكهاتەی‮ ‬خاك و گەلەكەی‮ ‬نەیەتەدی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬جێبەجێ ناكرێت لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە دەكرێ حزب ولایەنە سیاسییەكانی‮ ‬توركیا لەوێ بەڕێكخستنێكی‮ ‬بەهێزەوە لەگەڵ سەردەمی‮ ‬ئێستادا خۆیان بگونجێنن وبە پڕۆگرامێكی‮ ‬تازەوە بێنە نێو پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮.‬ هەولێر‮ ....‬سەنتەری‮ ‬چارەسەریی‮ ‬كێشەكان د.نێروەیی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نیشاندا ئەمڕۆ هەولێر بۆتە سەنتەرێكی‮ ‬چارەسەریی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد و كێشە هەرێمییەكانیش نەوەكو تەنها پرسی‮ ‬كورد بەتەنها وگوتی‮: ‬ئێران وتوركیا و سووریا لەهەوڵی‮ ‬ئەوەدان لەڕێگەی‮ ‬هەولێرەوە پرسی‮ ‬كورد لە وڵاتانیان چارەسەر بكەن،‮ ‬لە2003ـەشەوە دوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سەددام هەولێر بووە سەنتەرێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد لەهەموویشی‮ ‬گرنگتر ئەوەیە سەرۆك بارزانی‮ ‬لەو میانەدا باشترین وبەهێزترین‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬لەمبارەیەوە بینی‮ ‬وهەر لەدەستپێكدا بەڕێزیان ئاماژەی‮ ‬بەوە كردووە كە پێویستە پرسی‮ ‬كورد بەڕێگەی‮ ‬ئاشتییانەوە چارەسەر بكرێت‮.‬ هەنگاوێكی‮ ‬درەنگ بەڵام پێویست بەپێی‮ ‬قسەی‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەبوایە ئەم هەنگاوەی‮ ‬ئۆجەلان زووتر بهاتبوایە وزووتر جێبەجێ بكرابوایە بەڵام ئێستاش جێگەی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە ئەم پرۆسەیە جێبەجێ بكرێت،‮ ‬د.مووسا كاڤاڵ مامۆستای‮ ‬زانكۆ نیشانیدا سەرەڕای‮ ‬درەنگبوونی‮ ‬ئەم پەیامە بەڵام جێی‮ ‬خۆی‮ ‬بەوە دیتەوە كە بووە هەنگاوێكی‮ ‬گرنگ بۆ چارەسەركردنی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد وگوتی‮: ‬من ئەم هەنگاوە بەهەنگاوێكی‮ ‬گرنگ دەزانم ئەگەرچی‮ ‬پێویستیی‮ ‬بە هەنگاوێكی‮ ‬دیكەیە بەئازادكرنی‮ ‬زیاتری‮ ‬زمان وكولتووری‮ ‬كوردی،‮ ‬بە‮ ‬ڕوونكردنەوەی‮ ‬تەواوی‮ ‬پەیامەكە بەوەی‮ ‬كە گەریلای‮ ‬پەكەكە پێویستە بچنە وڵاتێكی‮ ‬دیكە ئایا بچنە كوێ وچۆن و كەی‮ ‬بەخشینی‮ ‬گشتییان بۆ دەردەچێت،‮ ‬ئەم شتانە لە مەساجەكەی‮ ‬ئۆجەلان نەبیندرا بۆیە من پێموایە پێویستە ئەم پەیامە هەنگاوی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەدواوە بێت ومەسەلەكە تەنها خاڵی‮ ‬گشتی‮ ‬نەبێت بەڵكو دەبێ زەمانەتی‮ ‬ئەوە بكرێت كە حكوومەتی‮ ‬توركیا جارێكی‮ ‬دیكە‮ ‬غەدر لە توركیا نەكات وپێویستە ئەوەش‮ ‬ڕوونبكرێتەوە كە چۆن گەریلاكان شوێنی‮ ‬خۆیان بەجێدەهێڵن وئایا سوپای‮ ‬توركیا هێرش ناكاتە سەریان؟ بۆیە پێویستە كورد بترسی‮ ‬وبپرسی‮ ‬ئەم پرۆسەیە چۆن جێبەجێبكرێت بەتایبەتی‮ ‬كە زۆرجار گلەیی‮ ‬لەوە دەكرێت كورد بە نییەتسافییەوە لەگەڵ ئەم پرسانەدا مامەڵە دەكات،‮ ‬بەكورتی‮ ‬پێویستە ئاشتییەكی‮ ‬دادپەروەرانە بێتەدی‮ ‬و وجوودی‮ ‬كورد بێتە قبووڵكردن وچیدیكە بەوە نەناسرێت كە توركی‮ ‬چیایین و كەمینەن ونەتەوە نین ومافیان نییە و تەنها كورد نەتەوەیە لەم خاكە‮.‬ خۆزگە زووتر بەقسەی‮ ‬سەرۆك بارزانییان كردبوایە د.كاڤال‮ ‬ئەوەی‮ ‬نیشاندا دەبووایە زووتر بەگوێی‮ ‬سەرۆك بارزانیان بكردبوایە چونكە لەسەردەمانی‮ ‬سەخت بەڕێزیان داوای‮ ‬كرد پەكەكە چەك فڕێبدات و حكوومەتی‮ ‬توركیا بەشێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانە چارەسەریی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد بكات و دووپاتیكردەوە ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی‮ ‬مەرجەعییەتێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬كوردە و هەمیشە داوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كردووە هیچ كاتێك نابێ شەڕ‮ ‬لەنێوان كورد وتوركدا‮ ‬ڕووبدات ونیشانیدا سەقامگیریی‮ ‬ئەو هەرێمە سەقامگیریی‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬بەگشتیی‮ ‬لێدەكەوێتەوە چونكە كورد و تورك‮ ‬یەكێكن لە گەورەترین میللەتانی‮ ‬ناوچەكە‮.‬ بەهەمان بۆچوون د.كاوە ئازیزی‮ ‬دووپاتیكردەوە ئەم هەنگاوە درەنگ هات ولەناكاویش هات لەكاتێكدا كە سەرۆك بارزانی‮ ‬ونێچیرڤان بارزانی‮ ‬هەمیشە دووپاتیان لەسەر ئەو چارەسەرییە دەكردەوە هەروەها گوتی‮: ‬ئەو پەیامە لەو‮ ‬ڕووەدا گرنگ بوو كە پێویستە چارەسەریی‮ ‬عەسكەری‮ ‬بۆ ئەو مەسەلەیە بەكارنەیەت وهەردوولا بێنە سەر مێزی‮ ‬گفتوگۆ‮.‬ ڕۆڵێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬لەسەرۆك بارزانییەوە ئازیزی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نیشاندا سەرۆك بارزانی‮ ‬لەمبارەیەوە‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬گێڕا بەوەی‮ ‬هەردوولای‮ ‬كورد و تورك لەتوركیا گوێبستی‮ ‬قسە و گوفتارەكانی‮ ‬بوون و بەڕێزیان بەرگریی‮ ‬لەگەلی‮ ‬كورد دەكرد كاتێك مەسەلەی‮ ‬توركیای‮ ‬بە مەسەلەی‮ ‬نەتەوەیەك لەقەڵەمدا و ئەوەی‮ ‬ڕەتكردەوە پەكەكە و ئۆجەلان بە تیرۆریست ناوببات و گوتی‮: ‬پەكەكە هەمیشە قسەكانی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانیی‮ ‬بەهەند وەردەگرت ولایەنی‮ ‬توركیاش هەمیشە داوی‮ ‬دەكرد بەڕێزیان‮ ‬ڕۆڵ لەمبارەیەوە ببینێت و بەو‮ ‬ڕۆڵە ئەوە بۆ هەموو جیهان سەلمێندرا كە بۆ كوردان هەولێر سەنتەری‮ ‬چارەسەرە وسەرۆك بارزانی‮ ‬بە هەبوونی‮ ‬شەرعییەتێكی‮ ‬جەماوەرییەوە گرنگی‮ ‬بەقسەكانی‮ ‬دەدرێت وهیوادارین بەهەرچوار پارچەكانی‮ ‬كوردستانەوە ئەم مەسەلەیە چارەسەر بكرێت ولەوەش گرنگتر ئەوەیە حزبە كوردییەكان‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬خۆیان بپارێزن‮.‬ كاریگەریی‮ ‬ئەو پەیامە بەسەر كوردانی‮ ‬پارچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان د.كاوە‮ ‬دووپاتیكردەوە ئەم هەنگاوە كاریگەریی‮ ‬بەسەر كوردانی‮ ‬پارچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان دەبێت بەتایبەتی‮ ‬بۆ سووریا و دەبێتە بەڵگەیەك بۆ هەر لایەنێك كە تاوەكو ئێستا چاوی‮ ‬لە هێزی‮ ‬چەكدارییە بۆ هاتنەدیی‮ ‬ویست وخواستی‮ ‬كورد بەوەی‮ ‬سەردەمی‮ ‬چەك نەماوە و گەلانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دوژمنی‮ ‬یەكتر نین وكەس لای‮ ‬كەس سیخۆڕ‮ ‬نییە‮.‬

هەواڵی پەیوەندیدار