سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو چوار شاخەوانە دەکات کە ئەمڕۆ بەهۆی لافاوەوە لە دەربەندی مەسورانی ناوچەی قەرەداغ گیانیان لەدەستدا.
ده‌قی پرسەنامەکه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێیانى ئه‌و چوار شاخه‌وانه ده‌كه‌م كه زۆر به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داخ له پارێزگاى سلێمانى گیانیان له‌ده‌ستدا. هاوسۆز و هاوخه‌میانم، خواى مه‌زن گیانیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له كه‌شوهه‌واى دژوار و ناله‌بارى وه‌ك ئه‌م ڕۆژانه‌دا، پێویسته هه‌مووان زیاتر ئاگادارى خۆیان و پابه‌ندى ڕێنمایى و هۆشیاركردنه‌وه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بن، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى سامناك و دڵته‌زێنى ئاواى لێنه‌كه‌وێته‌وه و سه‌لامه‌تیى هه‌مووان پارێزراو بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/5/3




