٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ستافی تەلەفزیۆنی دھۆک: پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانتان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٣٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دھۆک کرد.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٣٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دھۆک.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە تەلەفزیۆنی دھۆک.

بەر لە (٣٢)ساڵ تەلەفزیۆنی دھۆک وەک یەکەمین کەناڵی نێوخۆیی ھەرێمی کوردستان لەو دەڤەرە دەلالەدا دامەزرا، ئەو ھەنگاوە گرینگەی پارتیمان لە بواری میدیا و ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو بۆ خزمەتگەیاندن و برەودان بە کایە ڕۆشنبیری و کولتوورییەکان.

تەلەفزیۆنی دھۆک لە رێگەی چالاکیی ڕۆژانەی خۆیدا و پێشکەشکردنی بەرنامە ھەمەجۆرەکانییەوە توانیویەتی داواکارییەکانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بەبێ جیاوازیکردن لە نێوان پێکھاتەکانی بخاتەڕوو و لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییە بێت بۆ داکۆکیکردن لە خواست و ویستی ھاووڵاتییان و جێگەی متمانە بێت.

لەو دەرفەتەدا وێڕای پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی تەلەفزیۆنی دھۆک، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بینەرانی ھێژای ئەو تەلەفزیۆنە دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر، پەیامی ڕاست و دروستی خۆتان بگەیەنن و بە ھیوای پێشکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢ی ئایاری ٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار