ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەند (جەمال ھیدایەت) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا (جەمال ھیدایەت) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند (جەمال ھیدایەت)
بۆ بەڕێزان خانەوادەی ھونەرمەندی خوالێخۆشبوو (جەمال ھیدایەت)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا (جەمال ھیدایەت)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ڕادەگەیەنین و ھاوبەشی خەمتانین.
ھونەرمەندی میوزیکژەن مامۆستا (جەمال ھیدایەت) دەرچووی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی بەغداد بوو، یەکێک بوو لەو کەسایەتی و ھونەرمەندە خۆشەویست و ناسراوانەی شاری ھەولێر و کوردستان، کە تەمەنێکی دوور و درێژی لە کار و چالاکی ھونەری تەرخان کردبوو، خزمەتێکی زۆری ھونەری ڕەسەنی کوردی کردووە و جێدەستی بەسەر ئەو بوارەدا دیار و بەرچاوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیمان دووپات دەکەینەوە و لە خودای گەورە داواکارین سەبووری بە ھەموو لایەک ببەخشێ و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد ببێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤




