پارێزگاری ھەولێر: سوتانی ئەمجارەی بازاڕی لەنگە جێی گومانە..رێکی دەخەینەوە

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە بابەت ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەولێر زانیاری دەخاتەڕوو، ھاوکات لە بابەتی ئاگرکەوتنەوەی لەنگەش دەڵێ، سوتانی ئەمجارەی لەنگە جێی گومانە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "هه‌ولێر به‌وه ناسراوه له رۆژانی جه‌ژن و پشوه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن ئه‌مساڵیش ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار له‌خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و به‌باشترین شێوه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی رێنمایی گه‌شتیار و بازگه‌كانه‌وه پێشوازیان لێكرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان كارێكیان كردووه كه بووەته جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌ك چونكه ساڵانی پێشووتر كۆمه‌لێك رێنمایی و رێكاری ئه‌منی هه‌بوون نیگه‌رانی دروستكردبوون ئه‌مساڵ ئه‌وانه چاره‌سه‌ر كران و ئه‌وه‌شی ئه‌وان كردوویانه له‌پێناوی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك بووه، ئه‌مساڵ ئه‌وانه‌شی كه یه‌كه‌م جاره سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن ده‌بوو هه‌مووجارێك كه سه‌ردانی كوردستان دکەن ناویان تۆمار بكرا، به‌س ئیستا بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ده‌توانێت خۆی تۆمار بكات و به‌بێ دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌ردانی نشینگه بێنه‌وه كوردستان.
ده‌شڵێت: "ئاماری دڵخۆشكه‌ر له‌باره‌ی ژماره‌ی سه‌ردانی گه‌شتیار بۆ پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ ده‌خه‌نه‌ڕوو کە ژمارەی گەشتیاران زیادی کردووە ئەمەش بەھۆی ئامادەکاری پێشوختە بووە".
له‌باری بازاری له‌نگه‌وه پارێزگاری ھەولێر دەڵێت: "بازاری له‌نگه له‌ساڵانی رابردووش سوتاوه به‌س ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره گومانی زۆری لای ئێمه دروستكردووه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێناوه چونكه ئه‌وانی پێشووتر دیاربوو شۆرتی كاره‌با یان كه‌م ته‌رخه‌می بووه به‌س ئه‌وه‌ی ئه‌نجاره چاوه‌ڕوانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین و هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچی بێت بۆ رای گشتی ئاشكرای ده‌كه‌ین به ئیهمالی كردنی چه‌ند كه‌سێك ناكرێت سه‌دان خاوه‌ن دووكان زەرەرمه‌ند بن و حكوومه‌ت و خه‌ڵك پێوه‌ی سه‌رقاڵ بن، به‌ڵێ تەجاوز هه‌یه و گرفتی ئه‌نجومه‌ن هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه، خه‌مساردی له بابه‌تی ئه‌منیه‌ت هه‌یه، بەڵام رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌منی له‌وێ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌منیه‌تی بازاری له‌نگه ده‌درێته ئاسایشی هه‌ولێر پێویست بكات پۆلیس و نه‌هیشتنی تاوان جێگیر دەکرێت و ئۆفیسیك دروست ده‌كرێت و بە کامیرا سه‌رپه‌رشتی دەکرێت و زێدەڕۆییەکان هه‌ڵده‌گیرێت، دەست بە رێكاره‌كان دەکرێت و سیسته‌می ئاگرکوژێنەوە گرفتی هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات.




