٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر پرسی ھەڵبژاردن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی  یەکشەممە ۷ی ٤ی ۲٠۲٤، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە یاوەری هەڤاڵان ئامینە زکری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەعفەر ئیمینکی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هەڤاڵانی تایبەتمەند لە بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ شاندیکی یۆنامی کرد.

شاندەکەی یۆنامی بە سەرۆکایەتی کۆلدیا کۆردۆن جێگری جەنین پلاسخارت بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردنەکان و ئەندامێتی پسپۆڕانی یۆنامی بۆ کاروباری هەڵبژاردن بوو، ئەم کۆبوونەوەیە  لەسەر پێشنیازی جەنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو کە لە دوایین سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و ڕێزداران نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی کە  تیایدا داوای کرد شاندێکی پسپۆڕ و تەکنیکی یۆنامی بێنە هەولێر و لەگەڵ شاندێکی پارتی لەسەر ڕاو و سەرنج و تێبینی و بۆچوونەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان گفتووگۆ بکەن.

لەم دانیشتنە دا، شاندی یۆنامی جەختیان لە گرنگی و بایەخی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی جێ متمانەی هەمووان و بەشداری هەمووان کردەووە و ڕایانگەیاند بە پەرۆشن بۆ ئاگاداربوون لە وردەکاری ڕاو سەرنج و تێبینی و بۆچوونەکانی پ.د.ک.

شاندی پارتی بۆیان ڕوونکردنەوە کە یۆنامی شاهێدی ئەوەیە دوو ساڵ بوو پارتی داوای هەڵبژاردنی دەکردوو پابەند بوو بە ئەنجامدانی و چوار جار سەرۆکی هەرێم مەرسوومی دەرکرد و  هەندێ لایەنی دیکە چۆن رێگر بوون و چۆن نەیاندەهێشت دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ گفتووگۆکردنی ڕەشنووسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بێت و چۆن هەر لە سەرەتاوە دژی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بوون.


بۆمان ڕوونکردنەوە کە ئێستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دووربێت لە دیزاینی پێش وەختەو دەبێت یۆنامی لەسەر خەت بێت بۆ چارەسەری کێشە تەکنیکیەکان و زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پڕۆسەکە و بە دووربێت لەو ئامادەکارییە پێشوەختەی هەندێ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دزینی کورسییەکانی پارتی و ئیرادەی دەنگدەران کە بەرنامە رێژییان بۆ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار