نێچیرڤان بارزانی و فەرماندەی هاوپەیمانان تاوتوێی پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە دەکەن

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری، دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه و هاوكاری و هاوئاهەنگیی هاوبه‌شیان، تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه ئاماده بوو، دوای پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك لەبارەی كار و چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه، "هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه هاوڕا بوون و پێویستیی هاوئاهەنگی و هاوكاریی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، دووپات كرایه‌وه."
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین هه‌نگاو و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باس كرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له "پێویستیی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌که كرده‌وه و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌کانی، ده‌ربڕی."
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




