گوھدار شێخۆ: ھەر کەسێک بەھۆی لافاو زیانی بەرکەوتبێت قەرەبوو دەکرێتەوە
__2023_08_09_h15m39s6__ER__2024_03_26_h16m41s51__ER.jpg)
زاخۆ _KDP.info_ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتی: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ھەر کەس و شوێنێک بەھۆی لافاو زیانی بەرکەوتبێت بە بڕیاری سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەت قەرەبوو دەکرێتەوە، ئەمڕۆش قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوە دەستی پێکرد.
گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە سنووری زاخۆ ٤١٠ خێزان زیانیان بەرکەوتبوو و قەرەبوو کرانەوە، ئەمڕۆش لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەت قۆناغی دووەم ڕادەگەینین و ھیچ کەس لە قەرەبووکردنەوە بێبەش نابێت، ئەوانیش دوکاندار و مارکێت و خەڵکی دیکەن کە لیژنەی تایبەتمەند سەردانی شوێنەکانیان کرد و قەرەبوویان تۆمار کردبوو، ئەوانیش قەرەبوو دەکرێنەوە و گوژمەی دیاری کراویان بۆ دابەش دەکرێت، بۆیە بەناوی خەڵکی زاخۆ سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین ھەر زوو لە ھاواری ئێمە ھات، هەر ئەوەشی لێ چاوەڕێ دەکرێت، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتیش دەکەین ڕۆژی یەکەمی لافاو پەیوەندی کرد ھەرچی پێویستە بۆ خەڵکی ناوچەکە بکرێت و کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
گوھدار شێخۆ گوتیشی: جگە لە خەڵک زیان بەر شوێنی حکوومیش کەوتبوو، وەکو پڕۆژەی ئاوی زاخۆ و پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ و کارەبا و پێنج قوتابخانە، سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر گوژمەیەکی پارە دا بۆ ئەوەی بەزووترین کات کێشەیان چارەسەر بێت و نەبێتە ھۆکاری ئەوەی گرفت بۆ ھاووڵاتییان دروست بێت.
دەشڵێت: ٦٢٤ شوێن زیانیان بەرکەوتووە، ئەگەر شوێنێک مابێت لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەت ئەوانیش قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەمڕۆ ١٣٣ دوکان و کۆگا و شوێنی گەشتیاریی قەرەبوو دەکرێنەوە کە زیانیان لێکەوتوو لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆیە بە گشتی ھەمووان قەرەبوو دەکرێنەو
بڵند ئیبراھیم




