سه‌رۆك بارزانى هه‌موو لایه‌نه‌كانى تورك و كوردى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى كرانه‌وه به‌ڕووى كورددا هاندا

پرۆسه‌ى كرانه‌وه به‌ڕووى كورد له توركیا كه حكومه‌تى توركیا چه‌ند ساڵێكه هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێ كردنى ده‌نێت , چه‌ندین په‌ره‌سه‌ندنى له سه‌ر ئاستى ناوخۆیی توركیا و ناوچه‌كه لێكه‌وتۆته‌وه و كاریگه‌رییه‌كى ئه‌رێنیشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نكه‌را داناوه .
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى پشتیوانى خۆیی و هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه نیشاندا و ئاماده‌یی هاوكاریشی بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ڕاگه‌یاند و حكومه‌تى توركیا و لایه‌نه كوردییه‌كانیی توركیا و ده‌ره‌وه‌ى توركیاشی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه هاندا تا له ئه‌نجامدا پرۆسه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى ئه‌مڕۆ كه پێشكه‌وتنێكى به‌چاوى لێده‌بینرێت .
KTV




