٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری مۆسکۆ دەکات و دەڵێ، خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین ".

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی، "زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ دەکەین کە تێیدا هاووڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان کرانە ئامانج. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین".

ئێوارەی ڕۆژی هەینی (22ی ئاداری 2024) ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت و بە هۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو و 115 بریندار هەن، کە بەشێکیان منداڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار