٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری سەرۆک بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی دهۆک تەرخان کران

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام بە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵماندا بوونە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری زیانلێکەوتووان بکەین و هەرچی پێویست بێت بۆیان بکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی مەنسور بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی، نوێنەری حکوومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆک مەسعود بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران.

بەگوتەی پارێزگاری دهۆک، "ئەم چەند ڕۆژە سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام بە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵماندا بوونە بۆ ئەوەی بە زووترین کات هاوکاری زیانلێکەوتووان بکەین و هەرچی پێویست بێت بۆیان  بکەین".

عەلی تەتەر گوتیشی: "لە بەرنامەماندا بوو کە هیشکەڕوو چاک بکەین کە نزیکەی 118 ماڵ تێیدا نیشتەجێ بوون و لە دەرەوەی ماستەر پلان بوون، ئەگەر لە ماستەر پلان بێت حکوومەت ڕێگە نادات گیانی هیچ هاووڵاتییەک لە مەترسیدا بێت. و ئێستاش بە بڕیاری سەرۆک بارزانی قەرەبووی زیانلێکەوتووان دەکرێتەوە. هەروەها بە بڕیاری سەرۆک بارزانی لە بەرامبەر هەر خانوویەکدا شووقەیەکی نوێ بۆ هەر خانەوادەیەک دابین کراوە".

ڕاشیگەیاند، هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هیچی دابین نەکردووە ئێستا ئەوەی هەیە تەنیا قەرەبووی زیانلێکەتووان دەکرێتەوە لەلایەن سەرۆک بارزانی و مەسروور بازانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە و هیچی دیکە نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە.

هەواڵی پەیوەندیدار