د.عرفان عه‌زیز: پارتی له یه‌كه‌م هه‌ڵبژارنی كوردستانه‌وه هێزی یه‌كه‌مه..به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه

شاره‌زایه‌كی بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه نییه له بژارده‌ی دیموكراسییانه، به‌ڵكو پارتی به ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه به یاسایه‌كی ناده‌ستووری و سه‌پێنراو به‌ڕێوه‌بچێت، ئەگەر تەئکید بکرێتەوە پارتی هەموو کات ئامادەی هەڵبژاردنە گەر بەپێی یاسایەکی دەستووری و عادیلانە بەڕێوە بچێت، پارتی زۆر متمانەی بە خۆی و جەماوەرەکەیەتی.
د.عرفان عه‌زیز، شاره‌زا له بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و مامۆستای زانكۆ بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ڵوێستی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییه ده‌ستووریانه‌ی له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت گرنگ و كاریگه‌ربوو چونكه پارتی خاوه‌نی هێزی ڕاسته‌قینه و جه‌ماوه‌ری كوردستانه، پارتی پشت ئه‌ستووره به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، له هه‌ڵبژاردنی 19ی5ی ساڵی 1992 كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بوو له كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان تا دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 10ی10ی2021 هێزی یه‌كه‌م بووه، پارتی هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌كانی له هه‌ڵكشان بووه.
دكتۆر عیرفان عه‌زیز، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: به‌پێی ئه‌و خشته‌یەی لای من هه‌یه و كارم له‌سه‌ر كردووه ده‌نگی پارتی له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی کوردستانه‌وه بۆ دواین هه‌ڵبژاردن به‌م شێوه‌یه بووه: خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له 19ی5ی1992 پارتی دیموكراتی كوردستان 443،879 ده‌نگی هێناوه كه له %40ی ده‌نگه‌كان ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له30ی1ی2005 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی به لیستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بوو، ئه‌و كاته دیار نه‌بوو چه‌ند ده‌نگ بوو، به‌ڵام بۆ خولی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان 30ی1ی2005 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان 741،879 ده‌نگ بووه كه دەکاتە له%32ی ده‌نگه‌كانی كوردستان، له‌خولی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له 30ی1ی2005 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی به لیستی هاوبه‌ش بوو و ڕێژه‌ی ده‌نگی دیار نه‌بوو، له خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، 25ی7ی2009 لیستی هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی دیار نه‌بوو، به‌ڵام له خولی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، 7ی3ی2010 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان 670،965 ده‌نگ بووه، ڕێژه‌ی ده‌نگی له %26 بووه، له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 21ی9ی2013 ئه‌نجام درا ژماره‌ی ده‌نگی گه‌یشته 743،984 ده‌نگ، كه %27 ده‌نگەکان بووه، له‌خولی سێیه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له 30ی4ی2014 پارتی دیموكراتی كوردستان توانی 753،14 ده‌نگ بهێنێت، ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی %28 بووه، بۆ خولی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له 30ی4ی2014 ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان 816،654 ده‌نگ بووه، ده‌كاته ڕێژه‌ی له%30، له‌خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12ی5ی2018 ئه‌نجام درا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی 724،727 ده‌نگ بوو، ڕیژه‌ی%19 بووه. له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش له 30ی9ی2018 ژماره‌ی ده‌نگی پارتی 688،70 ده‌نگ بوو، ده‌كاته له%22، له‌خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش، له 10ی10ی2021 ئه‌نجام درا پارتی دیموكراتی كوردستان 579،243 ده‌نگی هێناوه ڕێژه‌ی ده‌نگی له %17 بووه.
ڕایشیگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه نییه له بژارده‌ی دیموكراسییانه چونكه ئه‌و ئامارانه‌ی هه‌مانه پێمان ده‌ڵێت چی كراوه و پارتی له ڕابردوودا چۆن بووه، ئه‌وه‌ی پارتی جیاكردووه‌ته‌وه له هه‌ڵویسته‌كانی ئه‌وه‌یه پارتی به ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه ناچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه به یاسایه‌كی ناده‌ستووری و سه‌پێنراو به‌ڕێوه‌بچێت، پارتی هەموو کات ئامادەی هەڵبژاردنە ئەگەر بەپێی یاسایەکی دەستووری و عادیلانە بەڕێوە بچێت، پارتی زۆر متمانەی بە خۆی و جەماوەرەکەیەتی ئیستاش ئه‌و مه‌ترسییه‌ی پارتی تێی گه‌یشتووه ئه‌وه‌یه، هه‌نگاوه‌كان به ئاراسته‌ی بچوككردنه‌وه و له‌قالبدانی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، به دوو ڕێگا، یه‌كه‌م: له ڕێگای بڕیاره‌كانی دادگای فیدرالییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پێگه و مه‌كانه‌تی حوكمی پارتی بدات.
دووه‌م له ڕێگای ده‌ستكاریکردنی پێكهاته‌ی كۆمسیۆن، له‌وه‌ی ناوه‌ندی باڵای كۆمسیۆن ده‌برێته به‌غدا و له‌ویشه‌وه یاری به‌ده‌نگه‌كان بكرێت.
دكتۆر عرفان عه‌زیز گوتیشی: پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو لایەنێكەوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، ئێستاش هێزی یەكەمە لە كوردستان و هیچ گومانێك لەوەدا نییە، بەڵام پارتی دەیەوێ هەڵبژاردنێكی پاك و بێ گەرد بكرێت.




