٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكوومەت قەرەبووی زیانلێكەوتوان دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- پارێزگاری دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە نزیكترین كاتدا قەرەبووی زیانلێكەوتوانی لافاوەكە دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/3/2024، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك ڕایگەیاند: "لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نزیكترین كاتدا قەرەبووی زیانلێكەوتوانی لافاوەكە دەكرێتەوە."

ئەوەشی خستە ڕوو، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی هاوکاری زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک بکەن و ئەوەی پێویست بێت، بۆیان بکرێت.

لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 19/3/2024، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بوو، بەهۆی بارانەکەوە، تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەست داوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروست بوو و ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو، بەشێك لە ڕێگاكانیش داخراون.

هەواڵی پەیوەندیدار