بەڕەڤان حەمدی: ھاوکاری دەگەیەنینە نزیکەی ١٠ھەزار خێزانی ھەژار
__2024_03_19_h18m1s53__HK.jpg)
بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی لە ئامێدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، قۆناغی دووەمی پلانی مانگی ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت و دەڵێ: ھاوکاری و سەبەتەی خۆراک پێشکەشی نزیکەی ١٠ھەزار خێزانی ھەژار و کەم دەرامەتی قەزای ئامێدی دەکەین.
بەڕەڤان حەمدی، بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: لە قۆناغی دووەمی ھاوکاری چوار ئاست دیاری کراون و پێشبینی دەکەین نزیکەی ١٠ ھەزار خێزان لە ھاریکاریەکانمان سوودمەندبن، لەسەر ئاستی ئاینی و پەروەردەیی چەندین خول و پێشبڕکێی ئاینی و زانستی بەڕێوە دەچن، نزیکەی ھەزار قوتابی سنووری ئامێدی سوودمەند دەبن، لە بواری ڕۆشنبیری و ھونەریش چەندین چالاکی لە سنووری قەزای ئامێدی بەڕێوە دەچن بەپێی مەزەندەی ئێمە زیاتر لە دوو ھەزار گەنج سوودمەند دەبن.
بەرپرسی لقی ١٨ی ئامێدی گوتیشی: لە ھەموو ناحیەکانی قەزای ئامێدی خوانی ئێوارە ساز دەکرێت و چەندین چالاکی ئامادەکراون، چواردەھەزار کەس لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز سوودمەند دەبن لە چالاکیەکانی ئێمە، سوپاسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک و پارێزگاری دھۆک و دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەین بۆ ھاوکاری و پشتگیریان بۆ چالاکیەکانی سنووری قەزای ئامێدی.
بەڕەڤان حەمدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: تا پێمان بکرێت وەک لقی ١٨ی پارتی لە خزمەت ھاووڵاتییانی دەڤەرەکەدا دەبین، چونکە فشارێکی زۆر لەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە ھەیە، لەبەر ئەوەی گوندەکانیان ئاوەدان نەبوونتەوە و نەبوونی دەرفەتی کار تەنگی پێ ھەڵچنیون.
قائید میرۆ




