حكوومەتی هەرێم پشووی ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ڕاگەیاند

ھەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا، پشووی فەرمی ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 19/3/2024، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، ڕۆژی پێنجشەممە 21ی ئادار پشووی فەرمیی جەژنی نەورۆز دەست پێدەکات و تاوەکوو ڕۆژی 24ی ئادار بەردەوام دەبێت، کە دوو ڕۆژی پشووەکە دەکەوێتە ڕۆژی هەینی و شەممە.




