٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە پڕۆژەکان دەکرێتەوە و تەواودەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش _KDP.info_  لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی نزیکەی ھەشت ملیار دینار پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردن دان و بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان سەرجەم پڕۆژەکان دەست پێ بکەنەوە و تەواوبکرێن.

ئەندازیار سیروان حەسەن قادر، سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەھۆی وەرزی زستان و باران بارین و سەرما پڕۆژەکانی قەزای بەردەڕەش وەستابوون لەکارکردن، بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان پڕۆژەکان دەست پێ بکەنەوە و تەواو بکرێن تاوەکو مانگی حەوتی ئەمساڵ، چونکە زۆرینەی پڕۆژەکان ڕێژەیەکی زۆر باشیان لێ ئەنجامدراوە، بەڵام بەھۆی کەش و ھەوا نەتواندرا تەواو بکرێت، ئێستا ھەموو کۆمپانیاکان ھاتوونەتە سەرخەت و بەڵێنیان داوە دەست بەکار بکەنەوە.

ئەندازیار سیروان حەسەن قادر گوتیشی: لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی ھەشت ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری دروستکردنی ڕێگای ناوخۆیی و سەرەکی لە بواری جێبەجێکردن دان لەسەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە خزمەتێکی باشی قەزاکە دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار