٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم مانگەدا پڕۆژەی ھەژماری من لە دھۆک جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان دەڵێ لەم مانگە پڕۆژەی ھەژماری من لە پارێزگای دھۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن و پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تا تەواوی فەرمانبەران دەبنە خاوەنی هەژماری تایبەت، ئێستایش خەریکی دابەشکردنی کارتی بانکین.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پێشتر بڕیاربوو پڕۆژەی ھەژماری من لە دھۆک بەڕێوەبچێت، بەڵام بەھۆی نەبوونی کات بۆ سەردانی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ شاری دھۆک پڕۆژەکە ھەندێک دوا کەوت، بڕیارە لەم مانگەدا لە سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ھەژماری من بچێتە بواری جێبەجێکردن.

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بارزگانییەکان دەڵێت: لە پارێزگای دھۆک ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆژەکە کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندی  حکوومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی سەردانی شاری دھۆک دەکات و ھەژماری من دەچێتە جێبەجێ دەکرێت.

مەولود سابیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ڕۆژانی ڕابردوو ژمارەیەکی بەرچاوی کارتی بانکی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر بەشداربوونە لە پڕۆژەی ھەژماری من گەڕاونەتەوە و ڕۆژانەش بانکەکان خەریکی دابەشکردنی کارتن بەسەر فەرمانبەراندا،چونکە پڕۆژەی ھەژماری من لەڕێگەی ئەو کارتەوە چەندین خزمەتگوزاری بانکی پێشکەش بە فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار