مەسروور بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاو کردەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 10/3/2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت."
هەروەها سەرۆکی حکوومەت راشی گەیاندووە: "لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، كە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا."




