سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى دیارى كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/3/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دیاریكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد.
له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له مادده‌ى (ده‌یه‌م) له یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بڕیارى داوه به دیاریكردنى ڕۆژى 2024/6/10 به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێویست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، هه‌ر ئه‌مڕۆش له ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




