سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر لینزی گراهام كۆ بووەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەندامێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا كۆ بووەوە و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد.
ڕۆژی چوارشەممە 28/2/2024، بە کاتی ئەمریکا، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر لینزی گراهام، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆ بووەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی سێناتۆر گراهام و ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.
سێناتۆر گراهام خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ واشنتن نیشان دا و دووپاتی کردەوە، کە هەمیشە پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز و داوا و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.




