بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی(١٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info).
بە بۆنەی(١٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیمان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەران و ئاشنایانی ئازیزی ماڵپەڕ دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو روویەکەوە هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.
دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی (KDP) دەسکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن بە گشتی، هەروەها لەو ڕۆژگارە پێشکەوتووەدا لە رووی تەکنەلۆژیا و پەیوەندیپێکردنەوە بایەخی خۆی هەیە، بۆیە ڕۆڵی ئێوە زۆر دیار و کاریگەرە.
دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ماڵپەڕی فەرمیی (KDP) دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانتان...
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ ی شوباتی ٢٠٢٤




