٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمه‌ریكا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی مەدەنی، دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ لە واشنتن كۆبوونەوە.

لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عوزرا زەیا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاسایشی مەدەنی، دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ كۆبووەوە.

شایانی باسە هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

ئێوارەی رۆژی 24/2/2024 بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، مەسروور بارزانی چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار