سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە

میونشن-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ لە میونشن، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ده‌بێت عێراق هه‌موو هه‌وڵێك بدات نه‌خزێته نێو كێشه‌كانی پەیوەست بە شەڕی غەززە و، قورسایى بخاته سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
به‌یانیى ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه، 18-2-2024) نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له ئه‌ڵمانیا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سێلێست واڵنده‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان له عێراق و دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌كه گرنگه و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست ده‌كات، ده‌بێ عێراق هه‌موو هه‌وڵێك بدات نه‌خزێته نێو كێشه‌كانه‌وه و قورسایى بخاته سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش."
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كاردانه‌وه و كاریگه‌ریى نه‌رێنیى به‌ئامانجگرتن و په‌لاماردانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌مباریه‌وه جه‌خت له پێویستیى رێگرتن له‌و كرده‌وانه كرایه‌وه، كه هه‌ڕه‌شه له دۆخى ئاساییش و سه‌قامگیریى ئه‌منى و سه‌روه‌ریى وڵات ده‌كه‌ن.
هاریكاریى هاوبه‌شى ئه‌منیى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتیژیى نێوان هه‌ردوولادا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




