نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن

میونشن-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2024/2/16، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى یۆنان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش، دۆخى ئه‌منى و سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعشیان له ناوچه‌كه تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان خواستى خۆى بۆ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها به وردى بیروڕایان ده‌رباره‌ى مه‌ترسیى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گۆڕییه‌وه و دووپاتیان كرده‌وه كه پێویسته ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بپارێزرێت و ڕێگه نه‌درێت شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له‌وه زیاتر په‌ره بستێنن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




