٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: کێشەکەیان چارەسەر کراوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیار بوو لەسەر سکاڵای عەرەبەکان لە سنووری دووبز لیژنەیەک سەردانی گوندی گێسمە لە سەرگەڕان بکات، کە زەویی بەشێک لە جووتیارانی کورد داگیر بکرێت و کوردەکانیش بڕیاریان دابوو گردبوونەوەیەک دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان ئەنجام بدەن، بەڵام جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھاتە سەر هێڵ و رێگری کرد و بڕیارەکە ھەڵوەشایەوە.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەرەڕای ئەوەی من خۆم سەردانی ئەمەریکام کردووە، بەڵام کە ئەو بابەتەم بیست، لەگەڵ قایمقامی دووبز قسەم کرد، ئەو نووسراوی ھەیە لەبارەی جێگیرکردنی سنوورەکان کە مەترسی ھەبوو زەویی بەشێکی جووتیارانی کورد بەربکەوێت و بۆ عەرەب بڕوات، بۆیە داوام کرد ئەو نووسراوە ھەڵوەشێننەوە و ھیچ بڕیارێک دەرنەکرێت کە ببێتە ھۆی دروستبوونی کێشە تاوەکو لە پەرلەمان کێشەکان چارەسەر دەکرێن".

عەبدوڵڵا گوتیشی: "بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و قسەم لەگەڵ کوردەکانیش کرد، کە کێشەکەیان چارەسەر کراوە و بچنەوە ماڵەوە و گردبوونەوە ئەنجام نەدرێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار