٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى فینله‌ندا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/2/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئانو سارێلا باڵیۆزى فینله‌ندا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى فینله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جیاكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداریى فینله‌ندا له‌ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا ده‌ربڕى و ستایشى پشتگیریى فینله‌نداى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى هێزه‌كانى فینله‌دا كرد كه‌ هێشتا له‌ هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌ركدان.

كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار