نوێنه‌ری هه‌رێم له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان: وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده بكه‌ین

نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق باس له‌وه ده‌كات شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ گروپه جیاوازه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره بابه‌تی ئابووری ئه‌و گروپانه‌ش بكرێته ئامانج ده‌شڵێت: وه‌ك كوردستان ده‌بێت ئاماده‌بین.
گوتیشی: ده‌بێت هه‌رچی زووه هێرش له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر ڕابگیرێت و لێژنه‌ی هونه‌ری و تایبه‌تمه‌ند له به‌غداوه هاتوون بۆ هه‌ولێر و ڕاپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر هێشره‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر نووسیوه، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ده‌بوو ئه‌م هه‌فته‌یه بچێته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران، تا ئیستاش هیچ بڕیارێك له‌و باریه‌وه نه‌دراوه به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕاپۆرتانه چیتر پاساو نه‌درێت به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر.
ڕایشیگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر هه‌ولێر به‌تایبه‌ت به‌ئامانج گرتنی ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی پێشێلكردنی سیاده‌ی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وان له به‌غداوه باسی سیاده‌ی عێراق ده‌كه‌ن، ده‌بێت سیاده‌ی کوردستانیشیان به‌لاوه گرنگ بێت.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، ده‌شڵێت: ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی عێراق ئاوا ناوه‌ستێت، بابه‌تی سزای دارایشی دێته‌سه‌ر، ئه‌وه‌تا چه‌ندین بانکی سزاداوه و بڕیاری داوه هێرشی به‌رده‌وام بكاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی هێرشی لێوه ده‌كرێت بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه وه‌ك كورد ده‌بێت خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له ناوچه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی گرنگین له‌و ناوچه‌یه.




