وریا عه‌لی: گه‌رمیان ئه‌مڕۆ قسه‌ی خۆی كرد

به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كه‌لاری پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مرۆ له‌ناو خۆپیشاندانی گه‌رمیان بوو بۆ پشتیوانی له شاری هه‌ولێر له دژی ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كرایه سه‌ری، باسی له‌وه كرد: هه‌میشه گه‌رمیانییه‌كان پشتیوانی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان بوون.
وریا عه‌لی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌رمیان هاتنه سه‌ر شه‌قام بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشەکەی سه‌ر هه‌ولێر و پشتیوانی خه‌ڵكی هه‌ولێر، خه‌ڵكی كوردستان ئاشتیخوازه دژی هه‌موو په‌لاماردانێكه داواكارین له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕێز له دیموكراتییه‌ت و پێشكه‌وتنی كوردستان بگرێت و پشتیوان بێت بۆ ڕاوه‌ستانی ئه‌و هێرشانه، ئێران غه‌درێكی گه‌وره‌ی له‌خۆی كرد به برینداركردنی هه‌ولێر دڵی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی له‌خۆی نیگه‌ران كرد و به‌ناحه‌ق ناو و ناتۆره‌شی بۆ كوردستان دروستكرد، به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر كه نووری چاوی هه‌موو كوردانه.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی ئاشتی درێژ ده‌كه‌ین بۆ جیهان ئه‌م هێرشانه هیچ له پرسی پێشكه‌وتنی كوردستان و دیمكوراتی ناگۆڕن. كوردستان ناچێته دواوه و خه‌ڵكی كوردستان باوه‌ڕیان به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی هه‌یه تاریكی و زوڵم و سته‌م ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه چه‌ند ساڵه ده‌ستێكی سیاسی هه‌یه بۆ كه‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستان و فه‌رامۆشكردنی پرسی كورد و به‌ئامانجگرتنی كه‌سه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ڵام ئه‌م جوله‌ی شه‌قامه‌ی بۆ پشتیوانی هه‌یه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یشی دووباره له‌ناو خه‌ڵك زیاتر زیندوو كردووەتەوه.




