٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ سێ کاری گرنگی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_  وەبەرهێنەرێک کە ئەندامێکی شاندی ھەرێمی کوردستان بوو بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی داڤووس گوتی: لەڕێگەی کردنەوەی ماڵی کوردی لە داڤووس توانرا لە بواری وەبەرھێنان هەنگاوی زۆر باش بنرێت، بڕیارە ئەمساڵ لە ئەنجامی بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە چەند کارێکی زۆر باش بکرێت، لەوانە کردنەوەی ھێڵێکی ئاسمانی لەنێوان ھەولێر و ڕیاز بۆ ھەناردەی بەرھەمی ناوخۆی کوردستان، ڕاکێشانی ھێڵێکی ئەنتەرنێت لە ئەوروپا بۆ قەتەر بەشێکی ناو خاکی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کار دەکرێت بۆ ئەوەی لە مانگی چوار کۆڕبەندی داڤووس کۆنفرانسێک لەبارەی سێ سێکتەری گرینگ لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بە بەشداری سەرۆکی پێشووی ٢٠ وڵات ئەنجامبدرێت.

ئەندامی شاندی ھەرێمی کوردستان و وەبەرھێنەر بۆ کۆنفرانسی داڤووس، شوان کەریم زراری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کردنەوەی ماڵی کوردی بۆ یەکەم جار لە کۆنفرانسی داڤووس زۆر گرنگ بوو و کۆمەڵێک وەبەرھێنەری ھەرێم کە ١٠ وەبەرھێنەر بوون بەشداربوون و وڵاتان ھەمووان ماڵیان ھەبوو و ھەرێمەکان تەنھا دوو تا سێ  ھەرێم لەسەر ئاستی جیھان بەشداربوون، بۆیە ساڵانی داھاتوو بەشێوەیەکی کاراتر بەشداری دەکەین، چالاکی باشمان ئەنجامدا، شەش پانێل لە بواری سیاسی و ئابووری ئەنجامدران و وڵاتان سەردانی ئێمەیان دەکرد، ئێمە سەردانی ماڵەکانی ئەوانمان دەکرد و ئەوانیش سەردانی ئێمەیان دەکرد، ئێمەش پروپۆزەلی وەبەرھێنانمان پێشکەشی ئەوان دەکرد بۆ ئەوەی بێن لە ھەرێمی کوردستان لەو سێکتەرانەی دیارکراون وەبەرھێنان بکەن، سەرۆکی حکوومەتیش لەڕووی سیاسی کاری زۆر باشی ئەنجامدا.

شوان کەریم زراری گوتیشی: جێگری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی قەتەر سەردانی ماڵی کوردی کرد و لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنان ڕێککەوتنیان کرد لەمانگی دوو بێن لە ھەرێمی کوردستان کۆنفرانسێک ببەستن، بڕیارە ھێڵێکی ئەنتەرنێت لە ئەوروپا لەڕێگەی وڵاتی تورکیا تا قەتەر ڕابکێشن و بەشێکی بەناو ھەرێمی کوردستاندا بڕوات، ئەمەش لەڕووی وەبەرھێنان و تەکنەلۆژیا و سیاسیش باشە بۆ ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیایەکی سعودیاش بەڵێنی داوە کار لەسەر ئەوە بکات لەڕێگەی ھێڵێکی ئاسمانی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بگەیەنێتە بازاڕەکان، ھێڵەکە لە نێوان ھەولێر و ڕیاز دەبێت، ھەوڵ ھەیە بۆ ئەمساڵ کۆڕبەندی داڤووس ساڵانە چەند کۆنفرانسێک لە وڵاتان ئەنجام بدات، کار دەکەین بۆ ئەوەی لەمانگی چواری ئەمساڵ یەکێک لە کۆنفرانسەکان لە ھەرێمی کوردستان ڕێکبێخین لەسەر کەشوھەوا و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، چاوەڕێ دەکرێت ٢٠ سەرۆکی پێشووی وڵاتان بەشداربن و وەکو دیبەتێکی لێبێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار