نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانى، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى وڵات و دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كى جددى ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى دیكه‌ى كارگێڕى و دارایى و ئابوورى كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئه‌و پرسانه به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و نابێ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان زیانمه‌ند بن. هه‌روه‌ها سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ چاره‌یه‌كى یه‌كجارى بۆ بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و تێكه‌ڵ به پرسه‌كانى دیكه نه‌كرێت.




