وەزیری تەندروستی هەرێم و عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو

ھەولێر-KDP.info- هەردوو وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ كۆبوونەوە و رایانگەیاند، لە كۆبوونەوەكە باس لە كێشەكانی كەمی دەرمان و چارەسەری كراوە.
ئەمڕۆ هەینی سامان بەرزنجی وەزیرانی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ وەزیری تەندروسنتی عێراق باسی لە خزمەتگوزاری تەندروستی نێو كەمپی ئاوارەكان و پڕۆژە تەندروستییەكان و بیمەی تەندروستی و شێوازی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكانیان كردووە.
زیاتر گوتی، لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی كوالێتی دەرمان و كۆنترۆڵكردنی دەرمانی كەرتی تایبەت و دابینكردنی بودجە بۆ كەرتی تەندروستی هەرێم و ناردنی دەرمان و كەرەستەی پزیشكیان لەلایەن عێراقەوە باسكرا، چونكە هەر دەرمانێك بۆ پاریزگاكانی عێراق بهێندرێت پشكی هەرێمیشی تێدا دەبێت.
دواتر سڵح مەهدی وەزیری تەندروستی عێراق گوتی، لە سەرجەم پارێزگاكان كێشەی كەمی دەرمان هەیە و لە هەوڵدان بۆ دابینكردنی دەرمان بۆ هەرێم.
روونی كردەوە، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق چاكسازی زۆر كراوە لە كەرتی تەندروستیدا بەتایبەت لە كەرتی تایبەتدا كە نەخۆشخانە و دەرمانخانە و نۆرینگە تایبەتەكان دەگرێتەوە و بەردەوام دەبێت.




