٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاگرین عەبدوڵڵا ڕێگای دێگەڵە سێگردکانی بەسەر کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ژمارەیەک پرۆژەی گرنگی بەسەر کردەوە و ڕایگەیاند، پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم لە سێکتەرەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەردەوام دەبن.

دکتۆر (ئاگرین عەبدوڵڵا ئاگرین) بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی کارکردن و بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکان، لە سەردانێکی مەیدانیدا، کۆگاکانی کەسنەزانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەی ڕێگاوبانی ھەولێر و هەروەها پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای دێگەڵە - سێگردکان و بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیەی بەسەر کردەوە.

(دکتۆر ئاگرین) لە سەردانەکەدا جەختی کردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (مەسرور بارزانی)، وەزارەتەکەمان لە سەرجەم سێکتەرەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی ئەنجام داون و کابینەی نۆیەمیش بەوپەڕی تواناوە لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە بەردەوام دەبێت.

 

ئومێد بابان

 

هەواڵی پەیوەندیدار