مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد عەلی خدر بێناسی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عەلی خدر بێناسی) کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عەلی خدر بێناسی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عەلی خدر بێناسی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤




