٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژەتیرۆری كوردستان بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن: ڕاستگۆیانە هەواڵ و زانیارییەکان بگوازنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا رەتی دەكاتەوە كە ئەو دەنگە گەورەیەی ئەمشەو لە گەڕەكی قەڵاتی نوێی هەولێر بیستراوە درۆنی بۆمبڕێژكراو بێت، جەخت دەكاتەوە كە دەنگەكەی هی تەقینەوەی نارنجۆكێك بووە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەی دژەتیرۆری كوردستانە:

ئەمشەو شەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە شاری هەولێر بیسترا و لە چەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاو کرایەوە کە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر هەولێر.

لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و ئەو دەنگەشی کە بیستراوە تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە و، دەزگا ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو بارەوە.

داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگا میدیاییەکان دەکەین، پابەندی بنەماکانی ڕاگەیاندن بن و ڕاستگۆیانە هەواڵ و زانیارییەکان بگوازنەوە و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە ڕووداوێکدا بکەن و نەبنە هۆکاری دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار