٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا بۆ پێدانی دۆخی تایبەت بە كەركووك، لە لایەن كوردەوە ڕەت كرایەوە

سەرچاوە: Hewler

بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەورووپا لە وەڵامی سكاڵای توركمانەكانی كەركووك بووە. پێدانی دۆخی تایبەت بە كەركووك لە ڕوانگەی توركمانەكانەوە، پێدانی دەستەڵاتی زیاتر بە پارێزگاكە و بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنە لەو پارێزگایەدا.

سەرۆكی گشتیی بەرەی توركمانی لە كەركووك ئەرشەد ساڵحی دەڵێ كە پەرلەمانی ئەورووپا لە بڕیارە نوێیەكەی خۆیدا داوا دەكات حكوومەتی عێراق ماف و ئاساییشی توركمانەكان بپارێزێت. هەروەها داوا دەكات دەستەڵاتی زیاتر بە پارێزگاكانی عێراق بدرێ‌، بە مەرجێك دۆخێكی تایبەت بە كەركووك و بەغدا بدرێت.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕێبوار تاڵەبانی پاراستنی ماف و ئاساییشی توركمانەكان لە لایەن حكوومەتی بەغداوە بە مافی توركمانەكان دەزانێ و جەخت دەكاتەوە كە كوردیش پشتگیریی لێ دەكات، بەڵام ئەو لەگەڵ بڕگەكەی دیكەی بڕیارەكەدا نییە.

ڕێبوار تاڵەبانی دەڵێ "ئێمە پابەندین بە دەستووری عێراق و بە پێی دەستووریش دەبێ هەڵبژاردن لە كەركووك بكرێت، بۆیە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەورووپا دژی ئەو بڕگەیەی دەستووری وڵاتە و ئێمە ڕەتی دەكەینەوە."

دوایین تەقینەوەی تیرۆریستی كە پرسەیەكی توركمانەكانی لە شارۆچكەی خورماتوو كردە ئامانج، كوژرانی 43 هاووڵاتیی توركمان و برینداربوونی 117ـی دیكەی لێ كەوتەوە. بە گوتەی ئەرشەد ساڵحی ئەمە وای كرد توركمانەكان پەنا بۆ پەرلەمانی ئەورووپا بەرن.

هەواڵی پەیوەندیدار