٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ـی عێراقی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/12/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە زیاد خەلەف، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی بانکی کرا، ئاماژە بەوەش درا کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، زەمینەی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لەبارە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمیة)ــی عێراقی، خۆشحاڵیی خۆی بەرانبەر بە دیدگای سەرۆکی حکوومەت لەبارەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخان و پێشخستنی سیستەمی بانکی دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت لە پێناو پێشخستنی سیستەمی دارایی و ئابووری، پشتیوانیی خۆی بۆ بانکەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار