٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. رێوڕەسمی یادی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی  پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، بەرێوەبەری سەرپەرشتیاران و مامۆستایان لە قوتابخانەی (ناڵی بنەڕەتی تێكەڵاو) لە هەولێر  یادی ڕۆژی ئاڵای كوردستان كرایەوە.

سەرەتا و پاش بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و سروودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەكە و چالاكی قوتابخانەكانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر چەندین چالاكی ئەنجامدرا، پاشان وەزیری پەروەردە وتەیەكی بەم یادە پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.

شایەنی باسە ئەم یادە لە 19ی6ی2004 پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ژمارە 48ی دەركرد، كە بەپێی ئەم بڕیارە رۆژی 17 كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك بە رۆژی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار