فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە فەریق عەزیز وەیسی بانی کرد

ئەمڕۆ ١٢/١٢/٢٠٢٣ ڕێزدار (فاضل میرانى) بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێڕەڤانی (عەزیز وەیسی بانی) کرد بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی بەرێزیان لە پلەی (لیوا) بۆ پلەی (فەریق) کە لەلایەن ڕێزدار (مەسروور بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئەنجام درابوو.
لەو دیدارەدا بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پیروزبایی لە (فەریق عزیز ویسى) کرد و هیوای سەرکەوتنێ بۆ خواست لە ئەرکە پیرۆزەکەیدا و ئەماژەیدا پێویستە مرۆڤ هەر پلە و پۆستێکی وەری دەگرێت لە خزمەتی وڵاتەکەی و لە پێناو سەرفرازبوونی گەلەکەی ەکاری بێنێت.
لای خۆیەوە فەریق عزیز وەیسیش بەگەرمی سوپاسی بەڕێز فاضل میرانى کرد بۆ ئەو سەردانە و بە پشتیوانیێکی گەورەی لە قەڵەم دا.
لەکۆتاییدا هەردوو لا چەندین بابەت و پرسی گرنگی دەڤەرەکە و چەندین بابەتی گرێدراوی ڕەوشی کوردستان و عێراقیان تاووتوێ کرد.





