نەوزەت حەسەن: ھەڵبژاردنی ئەمجارە لە نەینەوا بۆ پارتی جیاواز دەبێت
__2023_12_09_h18m24s41__HK.jpg)
کاندیدێکی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێی وایە، ھەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ پارتی لە نەینەوا جیاواز دەبێت و پێشبینی دەکەین دەنگی زیاتر بەدەست بێنین دەشڵێ، ھەندێ رۆڵی سەرۆک بارزانی ھەیە گەلی عەرەب قەت لە بیری ناکات.
نەوزەت حەسەن، کاندیدی ژمارە ١٥ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی ١٩٧ی پارتی لە پارێزگای نەینەوا پێشەنگ دەبێت، چونکە پارتی مێژوویەکی درێژی ھەیە لە پارێزگای نەینەوا و ئەو میوانداری و لەخۆ گرتنی ئەو ھەموو ئاوارە عەرەبە و پێکھاتەکانی دیکە لەدوای ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاوی ھەموو خەڵکی نەینەوا، پشتگیری و ھاوکاری حکوومەتی ھەرێم وێنەی کۆنەپەرستی لەلایەن عەرەبەکانی نەینەوا گۆڕی.
کاندیدەکەی پارتی گوتی: لێدوانێکی سەرۆک بارزانی ھەیە لەکاتی خۆیدا گۆتی ھیچ کەسێک بۆی نییە ئازاری برایەکی عەرەب بدات، ئەوە زۆر دڵی ھەموو لایەکی خۆشکرد، ئەو پەیامەی سەرۆک بارزانی دەنگدانەوەی لەنێو پێکھاتەی عەرەب ھەبوو.
نەوزەت حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە نەینەوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی کاریگەری لەسەر خەڵکی ناوچەکە دەبێت، چونکە کاک نەوزاد ھادی و ھەڤاڵانی دیکەی پارتی لێرەن بۆ خزمەتی ھاووڵاتییانی نەینەوا، چاوەڕوانی ئێمە بۆ ھەڵبژاردن ئەوەیە لیستی ١٩٧ی پارتی دەنگی زیاتر بەدەست بێنێ، ھەڵبژاردنی حەفتەی داھاتوو جیاواز دەبێت لە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو بۆ پارتی.
قائید میرۆ




