لەم هەفتەیە دووبارە دەروازەی زێتێ دەکرێتەوە

مێرگەسۆر _KDP.info_ قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ئاشکرایکرد: بەو هۆیەی لە دیوی وڵاتی تورکیا کار دەکرێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەشێوەی کاتی دەروازەی زێتێ داخراوە.
غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ماوەی چەند ڕۆژێک دەروازەی زێتێ لە سنووری ئەوان لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دادەخرێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە لە دیوی وڵاتی تورکیا کاری تێدا دەکەن هەر تەواو بێت دووبارە دەروازەکە بەڕووی خەڵکدا دەکرێتەوە، بۆیە هیچ گرفتێک نییە.
غەفور ئەحمەد گوتیشی، هیچ کێشەیەک لەبەردەم داخستنی ئەو دەروازەیە نییە و ئەم هەفتەیە ڕۆژی سێ شەممە جارێکی دیکە دوای تەواو بوونی کارەکان دەکرێتەوە و هاتوچۆ کردن لەو دەروازەیە ئاسایی دەبێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




