سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (COP28)دا كرد

ئیمارات-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2023/12/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له شارى دوبه‌ى له ئیمارات، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى لووتكه‌ى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى كۆنفرانسه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و میوانانى كۆنفرانس، له ڕێوره‌سمێكدا به‌شدار بوو بۆ دابه‌شكردنى (خه‌ڵاتى زاید بۆ به‌رده‌وامى) كه خه‌ڵاتێكى جیهانیى پێشه‌نگه له ئیمارات و ده‌به‌خشرێته ئه‌و كۆمپانیا بچووك و مامناوه‌ند و NGO و قوتابخانه ئاماده‌ییانه‌ى بیرۆكه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
براوه‌كانى ئه‌مجاره‌ى خه‌ڵاته‌كه، ئه‌وانه‌ن له بوارى كه‌شوهه‌وادا كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵیان داوه و توانیویانه بیسه‌لمێنن كه ده‌كرێت چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه بۆ كێشه و لێكه‌وته‌كانى زیادبوونى ڕێژه‌ى دانیشتووان بدۆزرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كاریگه‌ریى خراپ به‌سه‌ر ژینگه‌وه جێبهێڵن.




