نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئیمارات ده‌كات
__2023_11_30_h15m41s37__HK.jpg)
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/11/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ئیمارات، ده‌گاته دوبه‌ى.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌شداریكردنه له كۆنفرانسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28) كه سبه‌ى هه‌ینى هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژى نیشتمانیى ئیماراتدا به ئاماده‌بوون و به‌شداریى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جیهان، له شارى ئێكسپۆ دوبه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت.
ئیمارات سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌م گه‌ڕه‌ى كۆنفرانسه‌كه ده‌كات كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و پرسه‌كانى تایبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى و ڕۆڵى وڵاتان له كه‌مكردنه‌وى مه‌ترسییه‌كانیدا، تاوتوێ ده‌كات.




