بایز تاڵەبانی وەڵامی هەندێک رۆژنامە و بڵاوکراوە دەداتەوە سەبارەت بە نەمانی پارە لە بانکەکانی سولێمانی

بایز تاله‌بانی وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی جه‌ند ڕۆژێكه له ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه باس له نه‌مانی پاره له بانكه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان بڵاوكردوه، له‌و لێدوانه‌ی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی عێراق و ناردنی پاره له به‌غداوه بۆ ماوه‌یه‌ك دوا بكه‌وێت، به‌لام ناو براو ئەوه‌شی راگه‌یاند كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و به‌لێنده‌رانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا موچه‌كه‌یان له كات و ساتی خۆی خه‌رج ده‌كرێت، به خه‌رج كردنی سولفه‌ی پرۆژه‌كانیشه‌وه، ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته روو كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی سولفه‌كانی عه‌قاری پیشه‌سازی و هاوسه‌رگیری، له‌و باره‌یه‌وه‌ش زانیاری زیاتری خسته روو. کە دەکرێت لە ماڵپەڕی کوردستان تی ڤی زیاتر زانیاری وەربگرن.




